هەواڵ
نێردەی تایبەتی ئەمریکاسەردانی ئەنقەرە دەکات
 ئاڕاستە



وەزیری دەرەوەی تورکیا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان دەکات ئەگەرهاتوو ئەمریکا ناوچەی ئارام لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا دروست نەکات.

ئەمڕۆ22ى تەمموز مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند تورکیا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا گفتوگۆی کردووە بۆ ئەوەی بە درێژایی سنووری تورکیا لەگەڵ باکوری رۆژهەڵاتی سوریا ناوچەی ئارام دروست بکرێت و هیواشی خواست لە میانی سەردانەکەی ئەمڕۆی جەیمس جیفری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا لەوبارەیەوە رێکبکەون کە ئەمڕۆ سەردانی ئەنقەرە دەکات.

وەزیری دەرەوەی تورکیا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی رووباری فوراتی کرد ئەگەرهاتوو دەربارەی پرسی ناوچەی ئارام لەگەڵ ئەمریکا رێکنەکەون.

پێشتریش مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاندبووو کە ئەوان ناخوازن لەگەڵ تورکیادا بکەونە شەڕەوە، بەڵام هۆشداریشیدا کە ئەگەر تورکیا هێرشیان بکاتە سەر، ئەوا هەموو ناوچە سنوورییەکانیان لەگەڵ تورکیا دەکەنە گۆڕەپانی جەنگ و ئەوەی لە عەفرین روویدا، دووبارە نابێتەوە.
2451 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/22/2019 2:28:57 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ