هەواڵ
پلەكانی گەرما گۆڕانكارییان بەسەردا دێت
 ئاڕاستە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە كاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمایەی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش  گۆڕانكارییان بەسەردا دێت .

 بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم ڕایگه‌یاندوه‌, ئەو شەپۆلە گەرمایە لە كەناراوەكانی زەریای هیندەوە سەرچاوە دەگرێت و درێژدەبێتەوە بۆ سەر نیمچە دوورگەی عەرەب و باشووری عیراق و هەرێم .

 بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم داواشی لە هاوڵاتییان كرد لەپێناو پاراستنی تەندروستییان ، دووربكەونەوە لە بەركەوتنی راستەوخۆی تیشكی خۆر ، بەتایبەت لە سەعات 2 بۆ 4 ی پاشنیوەڕۆ، چونكە لەو كاتەدا پلەكانی گەرما لە بەرزترین ئاستدان.
5091 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/22/2019 2:15:31 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ