هەواڵ
پشکی موچەى ئەم مانگە لە بەغداوە ڕەوانە دەکرێت
 ئاڕاستە

ئەندامێکى لیژنەی دارایی لە ئە نجومەنى نوێنەرانى عیراق ئاشکراى کردسبەی سى شەممە پشکی ئەم مانگەی موچە لە بەغداوە دەنێردرێت .


هۆشیار عەبدوڵائەندامی لیژنەی دارایی لە ئە نجومەنى نوێنەرانى عیراق سەبارەت بە دواکەوتنی ناردنی پشکی هەرێم بۆ ئەو مانگە لە فەیسبوکى خۆى ڕایگەیاندوە: کەمێک پێش ئێستا قسەم لەگەڵ دکتۆر فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق کرد ، پێی راگەیاندم کە سبەی سێشەممە پشکی هەرێم دەنێردێت.

باسى لەوەشکردوە فوئاد حسێن دڵنیایى داوە کە هیچ خەلەلێک نیە بەڵکو مانگانە کە وەزارەتی دارایی کاتێک دەست دەکات بە دابەشکردنی موچە چەند رۆژێکی پێدەچیت دواکەوتنی چەند رۆژێک مانای بونی گرفت یا کێشە نیە .
4540 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/22/2019 1:59:41 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ