هەمەڕەنگ
خۆت له‌ كاریگه‌رى تیشكى خۆر و خۆربردن ڕزگار بكه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆربه‌مان له‌م وه‌رزى گه‌رمایه‌دا به‌هۆى چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ توشى كاریگه‌رى تیشكى خۆر و خۆر بردن ده‌بینه‌وه‌ ، به‌تایبه‌تى ته‌مه‌نى به‌ساڵاچووان و منداڵ زۆر خێرا توشى زیانى تیشكى خۆر ده‌بنه‌وه‌ ، زۆر لێدانى تیشكى خۆر توشى خۆر بردنت ده‌كاته‌وه‌ ، ئه‌ویش سكچوون و رشانه‌وه‌ و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌ش و په‌ستانى خوێن به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت .

چۆن چاره‌سه‌رى خۆربردنمان بكه‌ین :-

هه‌ستت به‌و نیشانانه‌ كرد ، هه‌وڵ بده‌ به‌هیچ جۆرێك خۆر لێت نه‌دات .
ئاو و شه‌ربه‌ت و شله‌مه‌نى زۆر بخۆره‌وه‌ .
جل و به‌رگى فێنك و ته‌نك له‌به‌ر بكه‌ .
له‌شوێنى فێنك دانیشه‌ كه‌متر بچۆ شوێنى گه‌رم .
به‌ئاوى سارد خۆت بشۆ .
ئه‌و میوانه‌ زۆر بخۆ كه‌ ڕێژه‌یه‌كى به‌رز ئاویان تێدایه‌ وه‌كو شووتى و خه‌یار و ترۆزى و پرته‌قاڵ و زۆر میوه‌ى تر .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
656 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/22/2019 11:45:04 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ