هەمەڕەنگ
تا روخسارت تێك نه‌چێت به‌م جۆره‌ بیشۆ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
رۆژانه‌ زۆر ڕه‌فتار زیانمان پێ ده‌گه‌یه‌نێت  ، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ هه‌میشه‌ زانیاریمان هه‌بێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی پێستێكی چه‌ورن، ده‌بێت پارێزگاری له‌ پێستیان بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست، ئه‌و هه‌ڵانه‌ش ئه‌نجام نه‌ده‌ن كه‌ زیان به‌ پێستیان ده‌گه‌یه‌نێت. 
*شتنی پێست به‌ ئاوی گه‌رم، ره‌نگه‌ تۆ واهه‌ست بكه‌یت، پێست له‌ چه‌وریه‌كه‌ خاوێن ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام نازانیت ده‌بێته‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی چه‌وری پێسته‌كه‌. 
*به‌شێوه‌یه‌كی توند ده‌ست هێنان به‌ پێستدا، ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی باوه‌، تۆ ده‌ته‌وێت به‌و جۆره‌ پێست له‌ چه‌وری خاوێن بكه‌یته‌وه‌، به‌ڵام زیان به‌ پێست ده‌گه‌یه‌نیت و سورده‌بێته‌وه‌.
*شتنی رووخسارت ٤-٥ جار رۆژانه‌، هه‌رگیز به‌مشێوه‌یه‌ پێست له‌ چه‌وری خاوێن نابێته‌وه‌، به‌ڵكو زیانی هه‌یه‌ و پێویسته‌ رۆژانه‌ دووجار بیشۆیت. 
*به‌كارهێنانی پاكه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ پێستی چه‌ور، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی ئه‌و پاكه‌ره‌وانه‌ی كهولی تێدایه‌، چونكه‌ پێست له‌ چه‌وری خاوێن ناكاته‌وه‌، به‌ڵكو زیانی هه‌یه‌.
 *به‌كارهێنانی كرێمی شێداركردنی پێست، هه‌نگاوێكی گرنگه‌، نابێت هه‌رگیز وابیربكه‌یته‌وه‌ كه‌ كرێمی شێدار، پێست زیاتر چه‌ور ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سوودی هه‌یه‌.

1605 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/22/2019 11:43:49 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ