هەواڵ
مێژووی جولەکەکانی کوردستان لە ۲۷٠ لاپەرە بڵاودەبێتەوە
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
وابڕیارە لە چەند ڕۆژی ئایندەدا ھەردوو کتێبی جوولەکەکانی کوردستان و یھود کردستانى بەدیدەی خوێنەران بگات،لە نوسینی (بەرزان ئەحمەد کوردە) و وەرگێڕانی (عمر رسوڵ شینکی) و وەک دیاریەک پێشکەش بە کتێبخانەکانی کوردستان و خوێنەران دەکرێت.

١- کورتە مێژووی جولەکەکانی کوردستان 
بەرزان ئەحمەد کوردە
٢- موجز تاًریخ یهود کردستان
ترجمة: عمر رسول شینکی


ئەم کتێبە  لە نووسینی ( بەرزان ئەحمەد کوردە ) یە ، لە ۲۷٠ لاپەرە پێکهاتووە کە خۆی لە چوار بەشی سەرەکی و چەند تەوەرێکدا دەبینێتەوە جگە لە دەرنجام و لیستی سەرچاوەکان و کۆمەڵێک وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ . بەشی یەکەم تایبەتە بە مێژووی جووەکان لەسەردەمی دەسەڵاتدارێتی ئیسلامدا ( عەبباسی و عوسمانی ) سێ بە شەکەی دیکەش تەواو بۆ کوردستان تەرخانکراوە . 

لەم کتێبەدا مێژووی پێکهاتەی جوولەکە و پەیوەندییەکانی بە تەواوی لایەنە جیاوازەکانییەوە لە باشووری کوردستان شیکراونەتەوە و خراونەتە بەر دەست . بنەچەی جوولەکە ، مێژووی جولەکەکان لە عێراق ، کۆنگرەی جوولەکەکان ، ژمارەیان لە ئیسرائیل ، شوێنی نیشتەجێبوونیان لە دنیادا، جوگرافیای ئیسرائیل، تەوڕات، جوولەکەکانی کوردستان ، جووەکانی سلێمانی ، لەڕووی ئابورییەوە ، سیاسییەوە ، کۆمەڵایەتییەوە ، فەرهه نگ و داب ، پێج جەژنەکانیان، نان خواردن ، جل و بەرگ ، هاوسەرگیری، تەداروکاتی خەنەبەندان ، تەڵاق ، لەدایکبوون ، مردن ...هتد .

هەر هەمان کتێب لە لایەن وەرگێڕ (عومەر رەسوڵ شینکی )ەوە بۆ سەر زمانی عەرەبی وەرگێڕدراوە . هەردوو کتێبەکە  کوردییەکە بە تیراژی ۲٠٠٠ دانە و عەرەبییەکەیان بە تیراژی ۱٠٠٠ دانە لە چاپخانەی کارۆ چاپێکی جوان و شایستە بە خوێنەری کورد کراوە بەمزوانە بڵاودەبنەوە.

 :نوسەر (بەرزان ئەحمەد کوردە) لەبارەى کتێبەکەیەوە دەڵێت

"ناشێ زانستی مێژوویی وا سەیر بکرێت تەنها کۆمەڵێک زانیارییە سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕابردوو، بەڵکو بریتییە لە شیکار و لێکدانەوەی واقیعی نەتەوەکان و پێشبینیکردنی ئایندەیان. تەنها لەم ساڵانەی دوایدا لێکۆڵەر و ئەکادیمییەکانی کوردستان گرنگیان بە دۆزی کەمینەی ئەتنیکی و ئاینییەکان و پەیوەندیان بە کۆمەڵگاوە داوە. 
ئەم لێکۆڵینەوەیە بە ئامانجی بە دواداچوونە لە مێژووی بونی جولەکەکان لە کوردستان و دابەشبوونی جوگرافیایی و داب و فۆلکلۆریان ، هەروەها لێکۆڵینەوە لە بنچینەی ئاینی جوولەکەش."

1918 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/22/2019 10:26:09 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ