ئابوری
هه‌رێم :هۆكارى دواكه‌وتنى موچه‌ ئاشكرا ده‌كات
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
وه‌زیرى دارایى و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم  رایگه‌یاند"هۆكارى دواكه‌وتنى موچه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ نه‌ ناردنى پاره‌كه‌ى به‌غداد"

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:وەكو وەزارەتی دارایی بەردەوامین لەدابەشكردنی موچە، بەڵام تائێستا پارەكەی بەغدا نەگەیشتووە.

وتیشی:"بەرنامەی موچە هیچ گۆڕانێكی بەسەردا نەهاتووەو هەركاتێكیش پارەكەی بەغدا گەیشت، بەپێی ئەو خشتەیەی دانراوە، موچە دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێم، تائێستا تەنیا موچەی مانگی چواری وەزارەتەكانی (پێشمەرگە، پەروەردە، دارایی، كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراون و زیندانیانی سیاسی، كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و كەمئەندامان، وەزارەتی دادو ئەنجومەنی دادوەری و سامانە سروشتییەكان)ی دابەشكردووە.

4357 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/22/2019 10:09:51 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ