هەواڵ
هه‌رێم دڵنیایى ده‌داته‌ عێراق كه‌ ڕاده‌ستنه‌كردنى نه‌وت هیچ مه‌به‌ستێكى له‌پشته‌وه‌ نه‌بووه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
په‌رله‌مانتارێكى عێراق رایگه‌یاند"حكومه‌تى عیراق و هه‌رێمى كوردستان رێككه‌وتون له‌سه‌رئه‌وه‌ى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش پێكبهێنرێت بۆ راده‌ستكردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ به‌ به‌غدا.

ئه‌مجه‌د عه‌قابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌وت و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كانى په‌رله‌مانى عیراق له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتی:"به‌غدا و هه‌ولێر رێككه‌وتون له‌سه‌ر پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ راده‌ستكردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ی هه‌رێم به‌ كۆمپانیاى سۆمۆ".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا:هه‌رێمى كوردستان ته‌ئكیدی كردوه‌ته‌وه‌ راده‌ستنه‌كردنى نه‌وت له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ تائێستا به‌هۆى دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ بوه‌.

به‌وته‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عیراق، هه‌رێمى كوردستان له‌ مانگى 1ى ئه‌مساڵه‌وه‌ تائێستا داهاتى نه‌وت راده‌ستى به‌غدا ده‌كاته‌وه‌.

1539 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/22/2019 9:16:31 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ