هەواڵ
شاعیر و نوسه‌رێكى دیارى كورد كۆچى دوایى كرد
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
كاتژمێر 11.50 خوله‌كی شه‌وی رابردو 21-7-2019، فه‌رید زامدار نوسه‌ر و شاعیر دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا، له‌ته‌مه‌نی 70 ساڵی دڵی له‌لێدان كه‌وت و كۆچی دوایی كرد.

هه‌ڵگورد جندیانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشووی راگه‌یاندن له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ئه‌كاونتی خۆی له‌ فه‌یسبوك ئاماژه‌ى به‌وه‌دا:فه‌رید زامدار هه‌موو ژیانی بۆ خوێندنه‌وه‌ و نوسین ره‌خساندبوو، جگه‌ له‌ نوسینه‌كانیشی، چه‌ندین دیوانی شیعری هه‌ر له‌ شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه‌ تاكو ئێستا به‌چاپگه‌یاندبوو له‌وانه‌ش (هه‌وری بروسكه‌ی مه‌به‌ستێك، ژوانی سێبه‌ر، بێ ناونیشان و چه‌ندینی تر).

ده‌شڵێت:"جه‌سته‌ی زامدار ئه‌مشه‌و بۆ یه‌كجاری به‌ره‌و نه‌مان و ونبون رۆیشت ، به‌ڵام روحی كاك فه‌رید له‌ڕێی به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بییه‌كانیه‌وه‌ هه‌تاهه‌تایه‌ به‌زیندویی و نه‌مری ده‌مێنێته‌وه‌".

1631 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/22/2019 9:04:02 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ