هەواڵ
پێویسته‌ هه‌رێم و به‌غدا پێش ئه‌م واده‌یه‌ بگه‌نه‌ رێكه‌وتن
 ئاڕاستە

 سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌م دوایه‌ى شاندى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ عێراق به‌ ئیجابى وه‌صف ده‌كات و ده‌ڵێت:پێویسته‌ پێش پێش پێشكه‌شكردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2020،هه‌ردوولا له‌سه‌ر كێشه‌كان بگه‌نه‌ رێككه‌وتن.

جوان ئیحسان سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتیى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: سه‌ردانى ئه‌مدواییه‌ى شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا هه‌نگاوێكى ئیجابى و زۆرباش بوو.
وتیشى: ده‌رخه‌رى نیازی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدراڵی بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ردوولا.
جوان ئیحسان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: له‌دواى پشووى وه‌رزى یاسادانان، په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئاماده‌كردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵی 2020 كۆده‌بێته‌وه‌، هه‌ندێك كێشه‌ و ئاسته‌نگیش دێنه‌ئاراوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه‌ رێككه‌وتنى ته‌واو له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌تایبه‌تى كێشه‌ داراییه‌كان
1324 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/21/2019 4:16:51 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ