هەواڵ
بۆ زیادكردنی پشكی ئاوی ڕووباری دیجلەو فوڕات پیشنیاری فرۆشتنی هه‌رێم ده‌كات
 ئاڕاستە


پەرلەمانتاری خولی پێشوی پەرلەمانی عیراق پێشنیار دەكات،هەرێمی كوردستان بە توركیا و ئێران بفرۆشرێت لەبەرامبەر زیادكردنی پشكی ئاوی ڕووباری دیجلەو فوڕات.

لە فەیسبووكی خۆی ،ئەیاد جەمالەدین، پەرلەمانتاری خولی پێشوی پەرلەمانی عیراق ده‌ڵیت:، بۆكوردستان  بە توركیا نەفرۆشین و لەبەرامبەردا ئەو وڵاتە بڕێكی زیاتری ئاوی ڕووباری دیجلەو فوڕات بۆ عیراق بەربداتەوەو لە قاچاخچییەكان ڕزگارمان بێت.

لەوەڵامی ریفڕاندۆمەكە بارزانیدا ده‌شڵیت، لە عیراقییەكان دەپرسین. رازیت بەوەی هەولێر بە توركیا بفرۆشین لەبەرامبەر زیادكردنی رێژەی ئاوی ڕافیدەین؟ رازیت سلێمانی بە ئێران بفرۆشین لەبەرامبەر كۆنترۆڵكردنی تەواوی شەتولعەرەب لەلایەن عیراقەوە و گێڕانەوەی دهۆك بۆسەر پارێزگای نەینەوا؟

ئەیاد جەمالەدین ده‌شڵیت،باش بیر بكەنەوە گرێبەستەكە لەقازانجی عیراق، بەڵام بەو مەرجەی توركیا و ئێران ڕازی ببن بە كڕینیان.

6520 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/21/2019 4:15:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ