هەواڵ
پۆلیسی سلێمانی سه‌رجه‌م دانیشتوان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌
 ئاڕاستە

ئەمڕۆ یەکشەممە 21/7/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم دانیشتوانی سلێمانی بڵاو کردەوە.

لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە،  كه‌ ئاگاداری دانیشتوانی سلێمانی دەکاته‌وه‌، کە نووسینگەی ناوبازاڕی بەشی نەھێشتنی تاوان لەشوێنی ئێستای خۆیدا نەماوە و گواستراوەتەوە بۆ ناو بینای پێشووی خانوبەرەی سلێمانی (پشتی دادگای پێشووی سلێمانی.

داواشی لە ھاووڵاتییان دەکات، بە مەبەستی ڕاییکردنی کاروبارەکانیان لەو سنوورە، سەردانی شوێنی نوێی نووسینگەی ناو بازاڕی بەشی نەھێشتنی تاوان بکەن.
3624 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/21/2019 3:07:13 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ