هەواڵ
زانكۆى ئه‌مریكى له‌سلێمانى لە قەیرانێكی گەورە و شكستێكی گەورەدایە
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
دوو مامۆستای زانكۆی ئەمریكی عێراق – سلێمانی، ده‌ڵێن: له‌ زانكۆكه‌دا بڕیاره‌كان تاكڕه‌ویین و ئیداره‌كه‌ى بێ ئه‌زمونه‌ ،ئاماژه‌ به‌ تۆماركردنى سكاڵاش ده‌كه‌ن لەسەر سەرۆكی زانكۆكە
ئه‌و دوو مامۆستایه‌ به‌ ناوه‌كانى ئالان مومتازم نوری و جۆناپان ئۆتۆ پۆڵ سلێمانی لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند: سكاڵا لەسەر سەرۆكی زانكۆى ئه‌مریكى تۆمار دەكەین.
روونیشیان كرده‌وه‌: ئەم پڕۆژە گەورەیەی شاری سلێمانی، كە زانكۆی ئەمریكییە لە قەیرانێكی گەورە و شكستێكی گەورەدایە، بەشی گەورەی قەیرانەكەش لەئەستۆی ئیدارەی زانكۆكەیە، چونكە توانای بەڕێوەبردنی نییە و بێئەزمونن.
مامۆستاكان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كرد: بەداخەوە هەموو دەسەڵاتەكان خراوەتە دەستی سەرۆكی زانكۆكە و تاكلایەنە بڕیارەكان دەدات و ناگەڕێتەوە بۆ ڕای مامۆستایان و خوێندكاران، وه‌ ئەگەر وەزارەتی خوێندنی باڵاش ئامادەبێت هاوكاریان دەبین بۆ ئاشكراكردنی هەموو ئەو گرفتانەی لەناو زانكۆكه‌دا هەیە
852 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/21/2019 2:42:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ