هەمەڕەنگ
شه‌وان به‌رله‌نوستن گه‌رماو كردن باشترینه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌ریتانى كه‌له‌ یه‌كێك له‌زانكۆكانى ئه‌نجام دراوه‌ ئه‌وه‌ى خستۆته‌ ڕوو شه‌وان كاتژمێرێك یان دوو كاتژمێر پێش نوستن ئه‌نجام دانى گه‌رماو باشترینه‌ ، چونكه‌ له‌ش له‌م كاته‌دا زۆر پێویستى پێیه‌تى .

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌ ئه‌نجامدانى گه‌رماو پێش نوستن هۆكارێكه‌ یان سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تیت بدات خه‌وێكى ئارام و قووڵ به‌ڕێ بكه‌یت .

به‌ڵام له‌م وه‌رزى گه‌رما و هاوینه‌دا هه‌وڵ بده‌ به‌ئاوى شله‌تێن و یان كه‌مێك سارد خۆت بشۆیت و ئاو به‌ خۆتدا بكه‌یت ، چونكه‌ له‌ش فێنك ده‌كاته‌وه‌ و سووڕى خوێن چالاك ده‌كات .

هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ واى كردووه‌ خه‌وێكى خۆش و ئاسووده‌ به‌ڕێ بكه‌یت .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
1147 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/21/2019 11:46:27 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ