هەمەڕەنگ
ڕۆژانه‌ ئه‌گه‌ر زۆر داده‌نیشیت ئاگادارى ئه‌م خاڵه‌ به‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ڕۆژانه‌ زۆر دانیشتن ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه‌ بێت یان له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت بێت ، ئه‌و نه‌جووڵاندنه‌ زیانت پێ ده‌گه‌یه‌نێت  هه‌ربۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ چه‌ند كاتژمێرێك داده‌نیشن ده‌بێت بتوانن زیان و كاریگه‌رى ئه‌و دانیشتنه‌ له‌له‌شیان ده‌ربكه‌نه‌وه‌ .

به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ بمێنیته‌وه‌ ئه‌وا ژیان و ته‌ندروستی خۆت ده‌خه‌یته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و كێشی له‌شیشت زیاد ده‌كات و ئازاری پشت و قاچه‌كانت بێزارده‌كات و تووشی بارێكی ده‌روونی ناهه‌موار ده‌بیت، ئه‌گه‌ری تووشبوونت به‌ شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات.

توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی و پزیشكی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌نجامدراوه‌ تا هاوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر داده‌نیشین به‌هۆی كاركردنه‌وه‌، تا بزانن پێویسته‌ ڕۆژانه‌ چی بكه‌ن و چۆن قه‌ره‌بووی ئه‌و دانیشتنه‌ بده‌نه‌وه‌.

هه‌ر به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ و هۆشداری پسپۆڕان ئه‌و كه‌سه‌ی ڕۆژانه‌ 4-6 كاتژمێر ڕۆژانه‌ كارده‌كات له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر و داده‌نیشێت، پێویسته‌ ڕۆژانه‌ 30 خوله‌ك وه‌رزش بكات تا قه‌ره‌بووی ئه‌و كه‌می جوڵه‌یه‌ بكاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی 8 كاتژمێر كارده‌كه‌ن پێویسته‌ كاتژمێرێك بۆ وه‌رزش ته‌رخان بكه‌ن.

توێژینه‌وه‌كه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ مه‌رج نییه‌ به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ وه‌رزش ئه‌نجامبده‌یت، ده‌كرێت له‌ ڕۆژه‌كه‌دا دابه‌شی بكه‌یت ماوه‌ ماوه‌ 10-15 خوله‌ك.
661 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/21/2019 11:44:39 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ