هەمەڕەنگ
به‌په‌یڕه‌وكردنى ئه‌م ژه‌مانه‌ چى تر كێشت زیاد ناكات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ئاشكرایه‌ زیادبوونى كێشى له‌ش یان قه‌ڵه‌وى هۆكارى زۆربه‌ى نه‌خۆشییه‌كانه‌ ، هه‌ربۆیه‌ زۆربه‌مان هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین خۆمانى لێ بپارێزین و ڕێگرى بكه‌ین له‌زیادبوونى كێشمان .
هه‌وڵ بده‌ ڕۆژانه‌ له‌برى ئه‌وه‌ى سێ ژه‌م نانى قوورس و چه‌وور بخۆیت ، چوار بۆ پێنج ژه‌م نانى سووك بخۆ باشتره‌ له‌وه‌ى دوو ژه‌مى زۆر بخۆیت .
به‌ڵام باشتروایه‌ یه‌كێك له‌و ژه‌مانه‌ى كه‌ ده‌یخۆیت سه‌ووزه‌وات بێت یان زه‌ڵاته‌یه‌كى پڕ له‌سه‌ووزه‌ بێت چونكه‌ یارمه‌تى له‌ش ده‌دات تا چه‌وورى كۆنه‌بێته‌وه‌ و ژه‌مه‌كانى تر نه‌بێته‌ هۆى زیادبوونى كێش.
به‌یانیان ده‌توانى په‌نییر و شیر بخۆیت و ده‌توانى زیاده‌ خۆرى تیا بكه‌یت ، به‌ڵام ژه‌مى نیوه‌ڕوان ده‌توانرێت برنج و شله‌ بخورێت و یان ژه‌مى سووره‌كراو به‌ڵام ئیواران خۆت به‌دووربگره‌ له‌ ژه‌مى قورس و له‌ برنج و نان و یان ژه‌مى سووره‌كراو ، چونكه‌ ئیواران زۆر خۆرى تێدا یارمه‌تى كۆبوونه‌وه‌ى چه‌وورى له‌ش ده‌دات .
هه‌ربۆیه‌ باشتروایه‌ له‌جیاتى ئه‌وه‌ى ڕۆژانه‌ دوو ژه‌مى قوورس بخۆیت هه‌وڵ بده‌ سێ ژه‌مى سووك و كه‌م بخۆیت و كارله‌ كێشى له‌شت نه‌كات .
به‌ڵام به‌رده‌وام گرنگى بده‌ به‌ سه‌ووزه‌ و میوه‌ و چه‌ره‌سات ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش وه‌رزش و جووڵه‌ى له‌ش له‌یاد مه‌كه‌.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
2007 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/20/2019 12:39:17 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ