هەواڵ
کارمەندە کوژراوەکە جێگری سەرۆکی کونسوڵی تورکیا نەبووە
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
میدیایەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، کارمەندە کوژراوەکەی تورکیا لە هەولێر کارمەندی کونسوڵخانە نەبووە و بەڵکو ئەندامی دەزگای هەوڵگری تورکیا، میت بووە.

لە ڕاپۆرتێکدا سایتی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی بڵاویکردەوە: عوسمان کۆسێ بەرپرسێکی میت بووە لە هەرێمی کوردستان و دۆسیەی ئێرانی بەدەستەوە بووە، جێگری سەرۆکی کونسوڵی تورکیا نەبووە.
.
بەپێی زانیارییەکانی ئەلمۆنیتۆر کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە، عوسمان کۆسێ ماوەی شەش مانگ بووە هاتووەتە هەرێمی کوردستان و ئەو کەسانەی لەگەڵی بوون لە کاتی تەقەکردنەکەدا کارمەندی کونسوڵخانەکە نەبوون.
.
ئاماژە بەوەشكراوە: “گومانی زۆر دەکرێت ڕووداوکە سیاسی بێت، بەوپێیەی هیچ کەسێک لە بەر چاوی ئەو هەموو کامێرای چاودێرییە ئەو کارە ناکات.”
.
سایتە ئەمریکیەکە ئەوەشی نووسیوە، تورکیا لە هەرێمی کوردستان، تۆڕێکی فراوانی سیخوڕی بۆ چاودێری کردنی جموجوڵەکانی پەکەکە و هاوکارەکانیان بەڕێوەدەبات.
.
.
ئەلمۆنیتۆر باسی لەوەکردووە، تا ئێستا بەفەرمی هیچ زانیارییەک لە سەر پۆستەکەی عوسمان کۆسێ و ڕۆڵی بڵاونەکراوەتەوە تەنیا ئەوە نەبێت بەرپرسانی هەرێم وەک جێگری سەرۆکی کونسوڵخانەی هەولێر ناویان هێناوە.
18808 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/20/2019 10:13:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ