کۆمەڵایەتی
بازرگانى سێكس یه‌كێكه‌ له‌ به‌ربڵاوترین بازرگانیه‌كان
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه‌ بۆ كاری سێكسی یه‌كێكه‌ له‌كێشه‌ به‌ربڵاوه‌كانی جیهان و ملیۆنان كه‌س له‌ جیهاندا وه‌كو كرێكاری سێكس و ته‌نانه‌ت كۆیله‌ی سێكس به‌كارده‌هێنرێت.

لێره‌دا باس له‌ چه‌ند راستییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و بازرگانییه‌وه‌ ده‌كه‌ین

1. بازرگانیی به‌ سێكسه‌وه‌ ته‌نیا له‌ ڤێلا و یانه‌كاندا روونادات، به‌ڵكو زۆر له‌وه‌ به‌ربڵاوتره‌.

2. ئه‌و كه‌سانه‌ی بازرگانی به‌ مرۆڤه‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆ كاری سێكسی زۆرجار كه‌سانێكی ناسراو و به‌ده‌سه‌ڵاتن.

3. ئه‌و كه‌سانه‌ پێگه‌ و توانای داراییان بۆ ناچاركردنی قوربانییه‌كانیان به‌كارده‌هێنن و زۆرجار كه‌سانی ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵ بۆ سێكس ناچار ده‌كه‌ن.

4. ناچاركردنه‌كه‌ زۆره‌ملێ نییه‌ به‌ڵكو له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه‌ ناچاریان ده‌كه‌ن و به‌رامبه‌ر خۆراك و پاراستن و جلوبه‌رگ قایلیان ده‌كه‌ن.

5. تاوانباره‌كان سه‌ره‌تا وه‌كو كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ قوربانییه‌كان نزیك ده‌بنه‌وه‌ پاشان به‌ كه‌سانی تریان ده‌ناسێنن یان پێیان ده‌فرۆشنه‌وه‌.

6. بازرگانه‌كان ته‌نیا پیاوان نین به‌ڵكو ژنێكی زۆریش له‌م تاوانه‌دا به‌شدارن.

7. هه‌ندێكجار بازرگانه‌كان خزمی نزیك یان ته‌نانه‌ت دایكوباوكی قوربانییه‌كه‌ن.

8. بازرگانیی سێكس ته‌نیا له‌ ناوچه‌ پڕ له‌ تاوانه‌كاندا روونادات به‌ڵكو شوێنه‌ زۆر ئارامه‌كانیش له‌م تاوانه‌ی تێدا رووده‌دات.
17934 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/18/2019 12:23:09 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ