زانست
به‌فێڵ پاره‌ی له‌ ژتێك سه‌ندوه‌ به‌ لأم پۆلیس ده‌ستگیری كرد
 ئاڕاستە

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تبارێكى راگه‌یاند كه‌تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ رێى فه‌یسبووكه‌وه‌ و به‌ناوى هاوسه‌رگیرییه‌وه‌ فێڵى له‌ ژنێك كردووه‌ وپاره‌ی لێوه‌رگرتوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندوه‌،پاش تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی له‌لایه‌ن ژنێكه‌وه‌ كه‌ كه‌سێك له‌ رێی‌ په‌یجێكی‌ فه‌یسبوكه‌وه‌ خۆی‌ وه‌ك ژن پێناساندووه‌ و ژماره‌یه‌كی‌ مۆبایلی‌ پێداوه‌ كه‌ ژماره‌ی‌ خۆی‌ بووه‌ و پێی‌ وتووه‌ ئه‌مه‌ ژماره‌ی‌ مۆبایلی‌ كه‌سێكی‌ باشه‌ و به‌ مه‌به‌ستی‌ هاوسه‌رگیری‌ پێی‌ ناساندووه‌، ئه‌و كه‌سه‌ش هه‌مان تۆمه‌تبار خۆی‌ بووه‌ و بڕی‌ چوار تا پێنج ملیۆن دیناری‌ لێسه‌ندووه‌.

پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو:له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ چوارچراوه‌ زانیاری‌ ورد كۆكرایه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكرد، توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌ و ده‌ستگیربكرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستگیرا به‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌یدا و ده‌ركه‌وت كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ خۆی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌و په‌یجه‌ی‌ كردووه‌ به‌ ناوی‌ (ر، ك، م) له‌دایكبووی‌ ساڵی‌ 1992 ه‌ و له‌ ئێستادا به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 2 له‌ یاسای‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ ئامێره‌كانی‌ په‌یوه‌ندییكردن، ڕاگیراوه‌ و له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ چوارچراوه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

داواش له‌ هاوڵاتیان كراوه‌،به‌ وریایی ‌و هۆشیارییه‌وه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كاربهێنن ‌و متمانه‌ به‌ په‌یج‌ و ئه‌كاونته‌ ساخته‌كان نه‌كه‌ن، له‌ بوونی‌ هه‌ر حاڵه‌تێكی‌ نه‌خوازراو، هێزه‌كانی‌ پۆلیس ئاگاداربكه‌نه‌وه‌، تا به‌ هانایانه‌وه‌ بچن ‌و كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
628 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/11/2019 2:09:08 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ