هەواڵ
قوبادتاڵه‌بانی داوا لە دڵسۆزانی یەكێتی دەكات پشتی كادرەكانی خۆیان بگرن
 ئاڕاستە

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە پاش دەستبەكاربونەوەی لە پۆستەكەیدا، وتارێكی بڵاوكردۆتەوە و ڕایگه‌یاندوه‌، داوا لە دڵسۆزانی یەكێتی دەكەم پشتی كادرەكانی خۆیان بگرن. بە متمانەوە تەماشای راسپێردراوەكانیان بكەن.

قوباد تاڵەبانی لەوتارێكدا بەناونیشانی  كابینەی نۆ و ئەركی نوێ، لەژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-دا بڵاوكراوەتەوە، ئاماژەی بەوەكردوە، كە بەردەوامبونی وەك جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەرپرسیارێتییەكی گەورەیە لە بەرامبەر خوا و خەڵك و حزبەكەشیدا.
ڕاشیگه‌یاندوه‌،پێشتر چوار ساڵی زۆر قورس و پڕ لە قەیرانی سەختمان تێپەڕاند، بە باش و خراپییەوە لەو ماوەیەدا شانم دایە بەر ئەركێكی یەكجار گران، بەڵام من وەكو قوباد تیایدا بووم بە قوربانی و روبەڕوی رەخنەی توندی رەوا و ناڕەواش بوومەوە، ئاساییە رەنگە منیش هەندێك هەڵەم كردبێت، چونكە ئەوەی كار نەكات، هەڵە ناكات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرده‌،داوا لە دڵسۆزانی یەكێتی دەكەم پشتی كادرەكانی خۆیان بگرن. بە متمانەوە تەماشای راسپێردراوەكانیان بكەن. هێشتا دەستبەكارنەبووین، هێشتا نەیارەكانمان دەستیان نەكردووە بە رەخنەی رەوا و ناڕەوا، بەڵام هەندێك لە هەڤاڵانی خۆمان، هەندێك راستەوخۆ، هەندێك لە پشت پەیج و ئەكاونتی سێبەرەوە، قەڵەمەكانیان خستووەتەگەڕ، بۆ مەرامێك كە نەك هەر ناكۆكە بە پرەنسیپی چەپكەگوڵەكەی مام، بەڵكو سنوری رەخنە و رەچاوكردنی گیانی هەڤاڵێتیش تێدەپەڕێنێت.
689 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/11/2019 1:58:11 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ