هەواڵ
ھیچ کۆبوونەوەیەکی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام نادرێ
 ئاڕاستە

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پشووی ھاوینەی پەرلەمانی کوردستان ، دانیشتنە ئاساییەکانی په‌رله‌مان بۆ ماوەیەک رادەگرێت ویه‌كی  ئه‌ یلول دانیشتنه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پشووی ھاوینەی پەرلەمانی کوردستان لە 1ـی مانگی 7 تا 1ـی مانگی 9 دەست پێ دەکات، بەڵام ئەم هاوینە، بەهۆی متمانەبەخشین بە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاری دەست پێ کردنی پشووەکەی لە 16ـی مانگی 7 دا.
لە ماوەی ئەو 45 رۆژەدا (لە 16-7  تا 1ـی 9)، ھیچ کۆبوونەوەیەکی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام نادرێ،  تەنیا لێژنەکان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجام دەدەن.
جێگه‌ی باسه‌ ،لە حاڵەتی نائاسایی و لەسەر پێشنیازی  سەرۆکی پەرلەمان و واژۆی 10-25 پەرلەمانتار، پەرلەمان  کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجام دەدات.
503 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/11/2019 1:33:53 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ