هەواڵ
مەلا بەختیار:یەكێتی قەیران بەقەیران دەسپێرێت نەك بە چارەسەر
 ئاڕاستە

لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی داوا دەکات لە رێگای سازکردنی کۆنگرەوە، یەکێتی لە رەوشی ئێستای رزگار بکەن.
مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاندووە: ماوەیەكی زۆر بەسەر بەستنی كۆنگرەدا تێپەڕیوە، ئێستە یەكێتی قەیران بەقەیران دەسپێرێت، نەك بە چارەسەر، پێویستە كۆنگرەی گۆڕانكاری، بۆ رزگاركرنی یەكێتی لەم دۆخەی ئێستا ببەستن. 
لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی راشیگەیاندووە: بە سوێندخواردنی كابینەی نۆیەم، یەكێتی و حكومەت‌ و كوردستانیش كەوتنە بەردەم رێگەیەكی تر‌ و گواسترانەوە بۆ قۆناغێكی نوێ‌ لە ئەركی بەڕێوەبردنی حكومەت، لە سیستەمی حوكمڕانی‌ و ئەركی بەجێگەیاندن‌ و بەجێنەگەیاندنی ئەو پەیمانانەی لە هەڵبژاردنەكان‌ و لە كۆنگرەش بەخەڵكیان داوە".
جێگه‌ی باسه‌، لە ناو کادر و ئۆرگان و سەرکردایەتیی یەکێتیدا، جەخت لە بەستنی کۆنگرە دەکرێتەوە بۆ نوێبوونەوە و داڕشتنەوەی سیاسەتی یەکێتی لەگەڵ قۆناغ و بەرەوپێشچوونەکانی ئێستادا.
907 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/11/2019 1:33:13 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ