هەواڵ
له‌م شاره‌دا چه‌ند بڕیارێك له‌سه‌ر پێوه‌رى ئاو ده‌رده‌كرێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
ئه‌مرۆ 11-7-2019 سه‌باره‌ت به‌پێوه‌رى ئاوى ماڵان له‌ شارى كه‌لار‘قائیمقام و به‌رێوه‌به‌رى ئاوى كه‌لار كۆبوونه‌وه‌ و چه‌ند ىبڕیارێكیان ده‌ركرد.
ڕاگه‌یاندنى قائیمقامیه‌تى كه‌لار بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌:ئه‌مرۆ قایمقامى كه‌لار "شه‌هاب حاجى ئه‌حمه‌د" له‌ گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى ئاوى كه‌لار و ئه‌ندازیارى سه‌رپه‌رشتیارى خوێندنه‌وه‌ى پێوه‌رى ئاوى ماڵان كۆبووه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر سكاڵاى هاووڵاتیان دواى گفتوگۆ و باسكردنى هه‌موو لایه‌نه‌كانى په‌یوه‌ندار به‌ پێوه‌رى ئاوى ماڵان بڕیاردرا: 
- ئه‌و ماڵانه‌ى له‌ سه‌رووى په‌نجا هه‌زار دینار پاره‌ى ئاویان بۆ هاتووه‌ته‌وه‌ پێداچوونه‌وه‌ى تێدا ده‌كرێت و به‌ قه‌رز له‌سه‌ریان ئه‌ژمارناكرێت. ئه‌مه‌ بۆ شوێنى نیشته‌جێبوونه‌. 
- سه‌باره‌ت به‌و ماڵانه‌ى پاره‌ى زۆریان بۆ هاتووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانى قایمقامى كه‌لار، فه‌رمانگه‌ى ئاوى كه‌لار ده‌بێت له‌ ماوه‌ى 15 ڕۆژ چاره‌سه‌ری بكات به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ دانانى پێوه‌ر ڕاده‌گیرێت. 
- له‌ كاتى دانانى پێوه‌ر بۆ هه‌موو كه‌لار، ماوه‌ى پێدانى ئاو به‌ ماڵان زیاتر ده‌كرێت.
ڕاشیگه‌یاندووه‌:هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ له‌سه‌ر رونكردنه‌وه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى كه‌لار، دڵنیایى ده‌ده‌ینه‌ هاووڵاتیانى شارى كه‌لار دواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و كه‌موكورتییه‌كان، ئه‌و پاره‌یه‌ى مانگانه‌ى له‌ ڕێگه‌ى پێوه‌رى ئاوه‌وه‌ ئه‌ژمارده‌كرێت كه‌متر ده‌بێت له‌و پاره‌یه‌ى پێشتر له‌ سه‌ر بنه‌ماى ڕووبه‌ر بۆ هاووڵاتیان داده‌نرا.
روونیشى كردووه‌ته‌ىوه‌:بۆ به‌رچاو ڕوونى زیاتر له‌ ئێستادا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى كه‌لار به‌ بێ پێوه‌ر ڕۆژانه‌ یه‌ك مه‌تر ئاو دابه‌شده‌كات به‌سه‌ر هاووڵاتیان، له‌ دواى دانانى پێوه‌ر ئه‌گه‌ر هاووڵاتى ڕۆژانه‌ یه‌ك مه‌تر ئاو سه‌رف بكات واته‌ هه‌زار لیتر ئه‌و مانگانه‌ ده‌كاته‌ 7 هه‌زار 750 دینار

1258 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/11/2019 1:25:33 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ