هەواڵ
تەندروستی سلێمانی ئاماری لە دایکبوونی بڵاوکردوەتەوە
 ئاڕاستە

تەندروستی سلێمانی ئاماری شەش مانگی رابردوی بڵاوکردەوە ورایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا زیاتر لە 15 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی فێركاری لەشاری سلێمانی داخڵكراون و زیاتر لە شەش هەزار منداڵیش لە دایکبوون.

لەماوەی شەش مانگی رابردوودا وبەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی 15 هەزار و 283 منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی داخڵكراون، هەروەها 13 هەزار و 119 نەخۆش سەردانی بەشی راوێژكاری بەیانیان كردووە.
هەر لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 84 هەزار و 682 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی یان كردووە ، لەو ژمارەیە حەوت هەزار و461 نەخۆش لەو نەخۆشخانەیە داخڵ بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماری لە دایکبوونی شەش مانگی رابردوی بڵاوکردوەتەوە، لەماوەی ئەم شەش مانگەدا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی سلێمانی لەدایك بوون سێ هەزار و 145 منداڵیان لەڕەگەزی نێر و سێ هەزار و 134 منداڵیان لەڕەگەزی مێ بوون.
199 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/11/2019 1:22:47 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ