هەواڵ
هۆشدارى درایه‌ چێشتخانه‌‌ و میوانخانه‌ ‌و ماركێت ‌و پێشانگاكانی سلێمانی
 ئاڕاستە

بڕیارێك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى قۆرغكردنى شه‌قامه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت و هۆشدارى درایه‌‌ چێشتخانه‌‌ و میوانخانه‌ ‌و ماركێت ‌و پێشانگاكان كه‌له‌ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و تابلۆ و ستوونانه‌ لاببه‌ن كه‌ بۆ قۆرغكردنى شه‌قامه‌كانى به‌رده‌م شوێنه‌كانیان دایانناوه‌.

له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا ،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى ڕایگه‌یاندوه‌،وه‌ك تێبینی ده‌كرێت كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ چێشتخانه‌ ‌و میوانخانه‌ ‌و ماركێت ‌و پێشانگاكان به‌شێكی سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌رده‌م خۆیان قۆرغ كردووه‌ بۆ خۆیان‌ و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌ سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كه‌ن، بۆیه‌ هاتوچۆ ئاگاداری گشت لایه‌ك ده‌كاته‌وه‌ كه‌ شه‌قامه‌كان موڵكی گشتین‌ و تایبه‌ت نین به‌ هیچ كه‌س‌ و شوێنێك، هه‌ر شه‌قامێك ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل تێیدا قه‌ده‌غه‌بێت، ئه‌وا بۆ ئۆتۆمبێلی ئه‌و شوێنانه‌ش قه‌ده‌غه‌یه‌‌ و هه‌ر شه‌قامێكیش ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل تیایدا ئازادبێت، ئه‌وا بۆ هه‌مووان ئازاده‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى داوا له‌ خاوه‌نی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی تابلۆ ‌و ستوونی تایبه‌ت به‌ خۆیان داناوه‌ به‌ مه‌به‌ستی قۆرغكردنی ئه‌و شه‌قامه‌ بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به‌ خۆیان، كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و تابلۆ‌ و ستوونانه‌ لابه‌رن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان هه‌موو ئه‌وانه‌ لاده‌بات له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دانراون، ئه‌ویش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ‌و نه‌هێشتنی لۆ‌د و قه‌ره‌باڵغی له‌و شوێنانه‌دا.
475 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/11/2019 1:06:44 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ