هەواڵ
یه‌كه‌م كاروانى حاجیان به‌ڕێده‌كه‌وێت
 ئاراسته:جه‌عفه‌ر حسێن
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2019/7/11 له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ھه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی به‌جێ گه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، یه‌كه‌مین كاروانی حاجیانی ھه‌رێمی كوردستان كه‌ پێكھاتبوون له‌ 376 حاجی ھه‌ولێر به‌ره‌و وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ به‌رێكه‌وتن.

حاجی نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:له‌گه‌ڵ كاروانه‌كه‌دا لیژنه‌ی ته‌ندروستی یاوه‌ریان بوون كه‌ پێكھاتوون له‌ 27 پزیشك له‌ بواری جۆراوجۆر به‌ تایبه‌تی پزیشكی نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كان و پزیشكی پسپۆری ئافره‌تان و یاریده‌ده‌ری پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی كه‌ ھه‌موو خزمه‌ت گوزارییه‌كی پزیشكی پێشكه‌ش به‌حاجیان ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له‌ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌.

وتیشی:هه‌ر ئه‌مڕۆ كاروانێكی تری حاجیان له‌فڕۆكه‌ خانه‌ی سلێمانی به‌ڕێده‌كه‌ون ئه‌وانیش بریتین له‌ 188 حاجی.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌:ژماره‌ی حاجیانی ھه‌رێم بۆ ئه‌مساڵ 7000 كه‌سن و پتر له‌ 35 ڕۆژ له‌ سعودیه‌ ده‌مێننه‌وه‌ و لیژنه‌ تایبه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تیش له‌شاری مه‌دینه‌ی پیرۆز له‌پێشوازی حاجیانی كوردستان دان.
261 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/11/2019 10:47:42 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ