هەواڵ
ئه‌مڕۆ له‌ په‌رله‌مان چه‌ندین یاساى گرنگ تاوتوێ ده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەدانیشتنێکی ئاساییدا یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەموار دەکاتەوە.

کاتژمێر 1ى دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-7-2019، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی ژمارە 32ـی خولی یاسادانانی دووەمی ساڵی یەکەمی خولی هەڵبژاردنی چوارەم، ساز دەکات.

لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا، تاوتوێی 10 پرۆژەیاسا و بابەت دەکرێ، ک بریتین لە:

- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

-  دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای لێبووردن لە سزاکانی باج.

- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای مافەکانی شەهیدانی بنکەی ئاسمانی.

-  دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای سەندیکای جیۆلۆجیناسان.

- دەنگدان لەسەر رێنماییە تایبەتەکان بە چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبوون.

- میوانداریکردنی وەزیرانی نەوت، دارایی، سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی و نوێنەری سەرۆک وەزیران بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019.

- خوێندنەنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای سەندیکای پەرستاری.

- خوێندنەوەی راپۆرتێک و گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازی یاسای لێژنەی ئۆڵۆمپیی نیشتمانیی عێراقی.

- خوێندنەوەی راپۆرتێک و گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەیاسای پەیوەندییەکان و زانیارییەکان.

- 15 خولەک گفتوگۆی گشتی.
308 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/11/2019 10:20:10 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ