هەواڵ
تۆمه‌تبارێك به‌ چه‌ندین جۆر دزییه‌وه‌ گیرا
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی رایگه‌یاند "مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ گاپیڵۆن كه‌سێكیان به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ دزی‌ جۆراوجۆر ده‌ستگیركرد".
 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: "‌پاش سكاڵای‌ هاوڵاتییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر دزیكردن لێی و تۆماركردنی‌ چه‌ند حاڵه‌تێكی‌ دزیكردن، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ گاپیڵۆن زانیاریی پێویستیان كۆكرده‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو:"دواتر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ گاپیڵۆنه‌وه‌ توانرا تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیربكرێت، كه‌ له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیدا بڕی‌ 17 هه‌زار دۆلاری‌ ئه‌مه‌ریكی‌ و ملیۆنێك و 550 هه‌زار دیناری‌ عێراقی‌ و چه‌ند پارچه‌ ئاڵتوونێكی‌ پێبووه‌".

باسى له‌وه‌شكردووه‌:"تۆمه‌تبار دانیناوه‌ به‌تاوانه‌كه‌یداو له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر به‌نده‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌".

188 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/11/2019 10:03:38 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ