هەواڵ
وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كان ده‌درێت به‌كێ؟
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
مامۆستایه‌كى زانكۆ چانسى پێدانى وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كانى هه‌یه‌.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ده‌ست ئاڕاسته‌  كه‌وتووه‌  ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ :پارتی بڕیاری كۆتایی داوە كە لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا، ئاشتی هەورامی پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وەرناگرێتەوە.

لەبارەی بەهێزترین كاندیدی پارتی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، لەزانیارییەكاندا هاتووە:((د.نزار محەمەد سالم نوعمان كە مامۆستایە لە زانكۆی دهۆك و پسپۆڕی بواری جیولۆجی نەوتە، بەهێزترین كاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان)).

د.نزار محەمەد سالم نوعمان، ساڵی 2016یش، لە حكومەتەكەی حەیدەر عەبادیدا خۆی بۆ پۆستی وەزیری نەوتی عیراق كاندید كردوە.

لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان تا ئێستا بە بەتاڵی ماوه‌ته‌وه‌ و پارتی هیچ كاندیدێكی بۆ ئەو پۆستە پێشكەشی پەرلەمان نەكردووه‌.

810 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/11/2019 8:41:00 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ