هەواڵ
سەرۆک کۆمار په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جیگری سه‌ رۆك ئه‌ نجامدا
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
سەرۆک کۆمار لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبای لە سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان  وجێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان كرد.

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمرۆ چوار شەممە ٢٠١٩/٧/١٠ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبای لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی نوێی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی کرد، بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی کابینەی نۆیەم لە پەرلەمانی کوردستان. 

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک کۆمار پیرۆزبای گەرمی خۆی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک و تەواوی کابینەی نۆیەم کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، ھاوکات پشتیوانی خۆی بۆ کابینەی نۆیەم دەربڕی لە چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسیدراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەپێی دەستوور.

ھەروەھا سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران قوباد تاڵەبانی ئەنجامدا بۆ ھەمان مەبەست و پیرۆزبای گەرمی لێکرد. 

لای خۆیانەوە سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، سوپاسی سەرۆک کۆماریان کرد بۆ پشتیوانیکردنی کابینەی نۆیەم.
145 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/11/2019 8:26:01 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ