هەواڵ
‎288ھەزار ھێلکە لەناودەبرێت
 ئاڕاستە
‎به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر هێلکەدا گرتووه‌ کە لە پشکنین دەرنەچون.

‎له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی تانجه‌رۆی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر (800) كارتۆن هێلكه‌ی گوماناویدا گیراوه‌، نمونه‌ی ره‌وانه‌ی تاقیگه‌كان كراوه‌ بۆ پشکنین.

‎ژماره‌ی ئه‌و هێلكه‌ گوماناویانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی پشكنینی بۆ كراوه‌(288) هه‌زاردانه‌یه‌‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیین. 

‎به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ بەشێوەیەکی زانستی لە ناوچەیەکی دورەدەست و دور لەشوێنی دانیشتوانی هاوڵاتیان لەناوبران.

‎بۆ چاودێریکردنی بازاڕ و رێگری لە ساغکردنەوەی خۆراکی خراپ، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت دو لیژنەیان پێکهێناوە و رۆژانە چاودێری و پشکنین بۆ بازاڕ و دوکان و مارکێت و کۆگاکان دەکەن.

‎راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

594 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/10/2019 4:42:16 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ