هەواڵ
حاكم قادر .. داواى كرد ئاستى په‌یه‌وندییه‌ سیاسى یه‌كان بۆ فراوانتر بگوازنه‌وه‌ .
 ئاڕاستە
 
حاكم قادر ووتى .. گرنگه‌ بازنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌ سیاسى و دیپلۆماسى وكۆمه‌ك وهاوكارى مرۆییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان وكۆریاى باشور فراوانتر بۆ ئاستى باڵاترى گه‌شه‌كردنى بواره‌كانى ( كه‌لتورى و بازرگانى وكۆمه‌ڵایه‌تى وته‌ندروستى وبه‌تایبه‌ت په‌روه‌رده‌ كه‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌زمونى زیاترى له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه‌ بپه‌ڕێنى نه‌وه‌.

ئه‌و ووتانه‌ى حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێرى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌میانى پێشوازیكردنى(چۆى كونژین ) كونسڵى گشتى كۆریاى باشور هات كه‌سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى (ى.ن.ك)له‌شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌ چوو .

له‌به‌شێكى ترى ووته‌كانیدا له‌میانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا , ئاماژه‌ى به‌هه‌نگاوه‌كانى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵی و دۆستانه‌ییه‌كانى هه‌ردو گه‌ل وحكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وكۆریاى باشورداو به‌وه‌فدى میوانى ڕاگه‌یاند , به‌مه‌به‌ستى سود وه‌رگرتن له‌ توانا زانستى پێشكه‌وتنه‌كانى بوارى ته‌ندروستى و گه‌شه‌سه‌ندن وشاره‌زاییه‌كانى بوارى په‌روه‌رده‌یى كۆریاى باشور كه‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌زمونى له‌پێشینه‌ى له‌گه‌ڵ تواناپه‌روه‌رده‌ییه‌كانیاندا هه‌یه‌ , زیاتر گه‌شه‌ى پێبدرێت.
گــــوتیشى:پێویسته‌ كۆریاى باشور زیاتر كار و وه‌به‌رهێنان بكات له‌ هه‌رێمى كوردستاندا وبۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاوكارو پشتیوان ده‌بین .

  هه‌روه‌ك حاكم قادر به‌ وردى باسى له‌دوا پێشهاته‌ سیاسى یه‌كانى ناوخۆو ناوچه‌كه‌كردو به‌تایبه‌ت تیشكى خسته‌ سه‌ر بارودۆخى سیاسى له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ووتى؛له‌عێراقدا سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى په‌تاى گه‌نده‌ڵى بۆ ئاستێكى مه‌ترسیدار به‌رز بۆته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كى به‌فراوانى ڕۆچۆته‌ ناو دام و ده‌زگاخزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌ژیانى هاووڵاتى ئیفلیج كردووه‌ ، كێشه‌ و ناكۆكى و پابه‌ندنه‌بوون به‌ ده‌ستوریشه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت پرسى كێشه‌ و ناكۆكى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌ تایبه‌ت له‌ بابه‌تى كه‌یسه‌كانى مادده‌ى 140 و پێشمه‌رگه‌ و كه‌ركوك و یاساى نه‌وت و گاز , وایكردووه‌ حكومڕانى یه‌كى ناته‌ندروستى بێ توانا سه‌رهه‌ڵبدات .

له‌باره‌ى دۆخى سیاسى كوردستانیشه‌وه‌ به‌ وه‌فدى میوانى ڕاگه‌یاند , سه‌ره‌ڕاى دواكه‌وتنى پرۆسه‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ ، به‌ڵام دواجار به‌ هه‌وڵى هه‌موو لایه‌نه‌كان توانرا بگه‌ینه‌ ئه‌نجام , كه‌ به‌و ئومێده‌ى كابینه‌ى داهاتوو جێى ڕه‌زامه‌ندى گه‌له‌كه‌مان وفاكته‌رى په‌ڕینه‌وه‌ و زاڵبوون بێت به‌سه‌ر كێشه‌و قه‌یرانه‌كاندا و هێنانه‌كایه‌ى خۆشگوزه‌رانى وئاسوده‌یی بێت بۆ گه‌له‌كه‌مان .

له‌به‌رامبه‌ردا كونسوڵى گشتى كۆریاى باشور ، له‌به‌رامبه‌ر دووپاتكردنه‌وه‌ى ئه‌وبه‌ڵێنانه‌ى كه‌بۆ هاوكاریكردنى له‌داهاتوودا  پێى دراوه‌ به‌ئومێده‌وه‌ له‌ كارو چالاكیه‌كانى له‌هه‌رێمى كوردستان ڕوانى  و هیواشى خواست كه‌ دیدارو كۆبونه‌وه‌كان بۆ توندو تۆڵكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام بن .

شوان کەریم

327 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/10/2019 4:34:07 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ