هەواڵ
حاكم قادر پشتیوانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانى بۆ ڕێكخراوى شێخ گروپ دوپاتكرده‌وه‌ ..
 ئاڕاستە
حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان , له‌باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى له‌شارى سلێمانى پێشوازى كرد له‌وه‌فدى ڕێكخراوى  شێخ گروپ بۆئاشتى ودیالۆگ.
سه‌ره‌تا له‌میانى دیداره‌كه‌دا وه‌فدى میوان كه‌ سه‌لمان شێخ سه‌رۆكایه‌تى ده‌كردن وپێكهاتبوون له‌ ژماره‌یه‌ك  پسپۆرى بواره‌ جیاجیاكانى سیاسى وكۆمه‌ڵایه‌تى و چالاكه‌وانى ڕێكخراوى مه‌ده‌نى , كاروچالاكییه‌كانى ڕێكخراوه‌كه‌یان له‌بوارى ڕه‌خساندنى كه‌شى له‌بارو فراوانكردنى بازنه‌ى دیالۆگ به‌تایبه‌ت له‌ ( سوریا ) خسته‌ ڕوو .

پاش ئاڵوگۆڕكردنى بیرو ڕاكان به‌تایبه‌ت له‌پێناو نزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كانى نێوان كورد وكورد وعه‌ره‌ب كوردو سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ وئایدۆلۆژیا جیاوازه‌كانى سه‌رگۆڕه‌پانى سیاسى سوریا ودۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێكى گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفت وكێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان وده‌ربازبوون له‌قه‌یرانه‌ چه‌قبه‌ستوه‌كان به‌مه‌به‌ستى هێنانه‌دى به‌رقه‌راربوونى ئاشتى وئارامى .

حاكم قادر وێڕاى ستایشى ئه‌رك و چالاكییه‌كانى ڕێكخراوه‌كه‌ , پێى ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى یه‌وه‌ , یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان , هه‌میشه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یران وسه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌ سیاسى ودروستبونى ناكۆكییه‌كان ڕێى دیالۆگ ومێزى گفتوگۆى وه‌ك به‌شێك له‌خه‌باتى سیاسى وشارستانى كردۆته‌ بناغه‌ى گه‌یشتن به‌ دواقۆناغى ئامانجه‌كانى گه‌له‌كه‌مان وبۆ ئاشتى ته‌بایى وپێكه‌وه‌ژیانى گه‌لان به‌گشتى وگه‌لى كورد به‌تایبه‌تى وبه‌ده‌ستهێنانى مافى نه‌ته‌وه‌كان وده‌سته‌به‌ركردنى ئازادى ودیموكراسى به‌تایبه‌ت له‌ سوریا كه‌گه‌لى كورد تیایدا به‌شخوراوو ژێّرده‌سته‌ , ئومێدى خواست سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ كوردییه‌ ناكۆكه‌كان وسه‌رجه‌م لایه‌نه‌ ئازادى خوازه‌كانى سوریا  به‌تایبه‌تى ڕێگوزه‌رى گه‌یشتن به‌ڕه‌خساندن وفه‌راهه‌مكردنى میكانیزمى لێك تێگه‌یشتن بۆ ده‌ستپێكردنى دیالۆگى هاوبه‌شى نێوانیان بدۆزنه‌وه‌ , بۆ سه‌رخستنى كاروچالاكی یه‌كانى ڕێكخراوه‌كه‌یان پشتیوانى وپشتگیرى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانى بۆ دوپاتكردنه‌وه‌ .


شوان کەریم


316 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/10/2019 4:29:16 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ