ترافیک
هاتوچۆ خشته‌ى نوێى سزاى سه‌رپێچى بڵاو كرده‌وه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی  خشتەی نوێی سزای دارایی بۆ سەرپێچییەکانی هاتوچۆ راگەیاند.

ئۆتۆمبێل
گوێڕایەڵنەبوونی شۆفێر بۆ هێماکانی هاتووچۆی ڕووناکی یان نیشانەکانی پیاوی هاتووچۆ (٤٠.٠٠٠) چل هەزار دینار.

2. لێخوڕینی سوارڕۆ بەشێوەی پێچەوانەی ڕووی هاتووچۆی بڕیاردراو لە دەسەڵاتی هاتووچۆ (٥٠.٠٠٠) پەنجا هەزار دینار.

3. لێخوڕینی سوارڕۆ بەبێ ڕووناکی پێشەوەو دواوە بەشەو (٥٠.٠٠٠) پەنجا هەزار دینار.

4. لێخوڕینی سوارڕۆ بە کەمتەرخەمی یان هەڵەشەیی (بەهاش و هۆش) ( ٤٠.٠٠٠) چل هەزار دینار.

5. لێخوڕینی سوارڕەو بەخێرایی زیاتر لە خێرایی دیاریکراو بە یاسا لەڕێی پسوڵەی ئاجیلە یان ئامێری (PDI) (٤٠.٠٠٠) چل هەزار دینار.

6. تێپەڕبوونی ماوەی (٣٠) رۆژ لەسەر نووسراوی فرۆشتنی سوارڕۆ و بەبێ پێداچوونەوەی فەرمانگەی تۆماری تایبەتمەند بۆمەبەستی تۆمارکردن (٤٠.٠٠٠) چل هەزار دینار.

7. سەرپێچیکردنی بنەماکانی ڕۆیشتن و هاتووچۆ لە ڕێگای خێرا (٤٠.٠٠٠) چل هەزار دینار.

8. سەرپێچیکردنی بڵاونامەکان و ڕێنماییەکانی دەرکراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ (٤٠.٠٠٠) چل هەزار دینار.

9. دانەپۆشینی ڤاری سوارڕۆکانی بارهەڵگر بەشێوەی موکوم بۆ نەفڕینی یان بڵاونەبوونەوەی (پەرشبوو) یان نەکەوتنی بار لەکاتی ڕۆیشتن یان لەرینەوەی (٤٠.٠٠٠) چل هەزار دینار.

10. وەستانی سوارڕۆ لەشوێنێک کە وەستان تیایدا قەدەغەیە (٣٠.٠٠٠) سی هەزار دینار.

11. بەکارهێنانی لەزگەی جام تاریک و بەستنی پەردەی دواوەی ئوتومبیل و هەرشتێک ببێتە هۆی نەبینینی پێشەوەو دواوەی خۆی (٤٠.٠٠٠) چل هەزار دینار.

12. پێچکردنەوە لەو شوێنانەی ڕێگەنەدراوە بەپێچکردنەوە (٣٠.٠٠٠) سی هەزار دینار.

13. دەرچوونی بێ وەستان لە شەقامی لاوەکی بۆ شەقامی سەرەکی (٣٠.٠٠٠) سی هەزار دینار.

14. نەدانی پێشینە بۆ پیادە، ئەوانەی کە چوونەتە ناوچەی پەڕینەوە (٣٠.٠٠٠) سی هەزار دینار.

15. بەجێهێشتن یان مانەوەی سوارڕۆکانی بارهەڵگری گەورە و بیناسازی و کشتوکاڵ و پاسەکان لە کۆڵان و شەقامەکانی ناوخۆ و شوێنەکانی نیشتەجێبوون (٢٠.٠٠٠) بیست هەزار دینار.

16. تێپەڕاندنی بەرزایی دیاریکراو لە بارکردنی کەلوپەل لە ئوتومبیلی بارهەڵگر (٢٠.٠٠٠) بیست هەزار دینار.

17. لێخوڕینی سوارڕۆ کە تابلۆی ڕوون نەبێت یان لەناوچووبێت (٢٠.٠٠٠) بیست هەزار دینار.

18. بەکارنەهێنانی پشتێنی دڵنیابوون لەو سوارڕۆیانەی کە پشتێنی دڵنیایی تیادایە (٢٠.٠٠٠) بیست هەزار دینار.

19. بەکارهێنانی ئامێری ئاگادارکردنەوەی هەوایی یان چەند ئاواز یان دانانی بڵندگۆی گەورەی دەرەکی یان بەکارهێنانی ووریاکەرەوە بە دەنگی بەرز (٢٠.٠٠٠) بیست هەزار دینار.

20. لێکڕەتبوونی شۆفێر لە سوارڕۆیەکی تر لەلای راستی یان لێکڕەتبوونی هەڵە (٢٠.٠٠٠) بیست هەزار دینار.

21. بەکارهێنانی رووناکی بەرز بە شێوەیەک کە کاریگەربێت لەسەر شۆفێری سوارڕەوەکانی تر (١٥.٠٠٠) پازدە هەزار دینار.

22. لیخوڕینی سوارڕۆ کە کەمترین ڕێژەی لە مەرجەکانی توندوتۆڵی و دڵنیابوون تێدانەبێت (١٥.٠٠٠) پازدە هەزار دینار.

23. دانانی پێوەنووساوی جوانکاری و ئاگادارکردنەوەو نووسین و وێنە لەسەرجامی ئوتومبیلی پێشەوە یان دواوە (١٥.٠٠٠) پازدە هەزار دینار.

24. سەرپێچیکردنی بنەماکانی ڕۆیشتنی ئاسوودە (١٥.٠٠٠) پازدە هەزار دینار.

25. نوێ نەکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری یان مۆڵەتی تۆمار (١٥.٠٠٠) پازدە هەزار دینار.

26. سەرپێچیکردنی هێماکانی هاتووچۆی دیاریکراوی سەرزەوی (١٥.٠٠٠) پازدە هەزار دینار.

27. گواستنەوەی نەفەر لەسەر لاتەنیشتەکانی ئوتومبیل یان لەسەر بەشی دەرەوەی (١٥.٠٠٠) پازدە هەزار دینار.

28. کردنەوەی دەرگای ئوتومبیل لە لای چەپ پێش دڵنیابوون لەنەبوونی هاتووچۆی سوارڕەوەکان (١٥.٠٠٠) پازدە هەزار دینار.

29. ئاگادار نەکردنەوە بە نیشانەی ڕووناکی پێش ماوەیەکی دیاریکراو لەکاتی پێچکردنەوە یان وەستان (١٠.٠٠٠) دە هەزار دینار.

30. جووڵەپێکردنی سوارڕەو پێش دڵنیابوون لە خاڵی بوونی ڕووگەی هاتووچۆ لە سوارڕەوەکان (١٠.٠٠٠) دە هەزار دینار.

31. پێ نەدانی مۆڵەتی شۆفێری یان مۆڵەتی تۆمار بۆ پیاوی هاتووچۆ لەکاتی داواکردن (١٠.٠٠٠) دە هەزار دینار.

32. سزای دواکەوتنی تۆمارکردنی ژمارەی کاتی ئوتومبیل بۆ هەرمانگێک (١.٠٠٠.٠٠٠) یەک ملیۆن دینار.

33. سزای دواکەوتنی تۆمارکردنی ژمارە کاتی ماتۆڕسکیل بۆ هەرمانگێک (٥٠٠.٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار.
تۆمارکردنی خێرایی لەلایەن کامێراکانی چاودێری خێرایی

34. تیژلێخوڕین لە ڕێگاکانی ناوشار لە (٦١-٧٥) کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا (٧٠.٠٠٠) حەفتا هەزار دینار.

35. تیژلێخوڕین لە ڕێگاکانی ناوشار لە (٧٦-٩٠) کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا (١٠٠.٠٠٠) سەد هەزار دینار.

36. تیژلێخوڕین لە ڕێگاکانی ناوشار لە (٩١-١٠٥) کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا (١٢٥.٠٠٠) سەدو بیست و پێنج هەزار دینار.

37. تیژلێخوڕین لە ڕێگاکانی ناوشار لە (١٠٦-١١٥) کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا (١٨٠.٠٠٠) سەدو هەشتا هەزار دینار.

38. تیژلێخوڕین لە ڕێگاکانی ناوشار لە (١١٦) کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا بەرەو سەرەوە (٢٥٠.٠٠٠) دوو سەدو پەنجا هەزار دینار.

39. تیژلێخوڕین لە ڕێگاکانی دەرەوەی شار لە (١٠١-١١٥) کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا (٧٠.٠٠٠) حەفتا هەزار دینار.

40. تیژلێخوڕین لە ڕێگاکانی دەرەوەی شار لە (١١٦-١٣٠) کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا (٩٠.٠٠٠) نەوەد هەزار دینار.

41. تیژلێخوڕین لە ڕێگاکانی دەرەوەی شار لە (١٣١-١٤٥) کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا (١١٥.٠٠٠) سەدو پازدە هەزار دینار.

42. تیژلێخوڕین لە ڕێگاکانی دەرەوەی شار لە (١٤٦-١٥٥) کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا (١٨٥.٠٠٠) سەدو هەشتاو پێنج هەزار دینار.

43. تیژلێخوڕین لە ڕێگاکانی دەرەوەی شار لە (١٥٦ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا بەرەو سەرەوە) (٢٣٠.٠٠٠) دوو سەد و سی هەزار دینار.
هاتوچۆی سلێمانی: خشتەیەکی نوێی سزای سەرپێچی بڵاوکردەوە
21317 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/10/2019 10:45:14 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ