هەواڵ
له‌ئه‌مڕۆوه‌ پێشینه‌ی 100 ملێۆنی دابه‌شده‌كرێت
 ئاڕاستە

بانكی رافیدەین كە بانكێكی عێراقیە راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە كه‌ ئەو هاولاتیانەی یەكەیەكی نیشتەجێبوون لەپڕۆژەكانی وەبەرهێنان وه‌رده‌گرن دەتوانن پێشینەی 100 ملیۆن دینار وەربگرن. 

بانكی رافیدەین كە بانكێكی عێراقیە راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە تیایدا دەڵێت: لە ئەمڕۆوە 8ی تەموزی 2019 ئەو هاوڵاتیانەی كە مامەڵەی وەرگرتنی پێشینەی 100ملیۆن دینارییان ئەنجامداوە، دەتوانن ئەو بڕە پارەیە وەربگرن.

باسی له‌وه‌شكردوه‌،كەسی داواكار موچەخۆر بێت، ئەوە بانكەكە بڕی 100ملیۆن دیناری دەداتێ، بەڵام ئەگەر هاوڵاتی بێت و لەڕێگەی موچەخۆرێكی كەفیلەوە پێشینەكە وەربگرێت، ئەوە بڕی 50 ملیۆن دینار وەردەگرێت.
13038 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/8/2019 2:32:51 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ