هەواڵ
به‌ هۆكارێكی سه‌یر پیاوێك ژنه‌كه‌ی خۆی كوشت
 ئاڕاستە


رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگه‌یاندوه‌،بەهۆی ئەوەی قەرزێكی زۆری لەلای بووە پیاوێك داوایەك ئاراستەی هاوسەرەكەی دەكات هاوسەرەكەشی بە داواكەی رەزامەند نابێت بۆیە بە چەقۆ دەیكوژێت. 

ڕۆژی هەینی5ی ته‌مموز ئافرەتێكی بۆكانی بە ناوی (مریەم خدریان) تەمەن 50 ساڵە بەدەستی هاوژینەكەی بە ناوی (كەریم عەبدە زادە) كە تەمەنی 55ساڵە بە چەقۆ كوژرا.

ئه‌و رێكخراوه‌هۆكاری كوشتنەكەی گەڕاندووەتەوە بۆ كێشەیەكی خێزانی و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌: مریەم هیچ كێشەیەكی نەبووە و تەنیا ئامادە نەبووە ئەو خانووەی كەتیایدا نیشتەجێ بوون تاپۆكەی بە ناوی ئەوەوە بووە لەلایەن هاوسەرەكەیەوە بفرۆشرێت تا قەرزەكانی پێ بداتەوە.
5464 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/7/2019 1:01:32 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ