هەمەڕەنگ
تا توشى ئه‌مانه‌ نه‌بیت زۆر له‌گه‌رماو مه‌مێنه‌ره‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى كه‌له‌ یه‌كێك له‌زانكۆكانى ئه‌نجام دراوه‌ ، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌نجام دانى گه‌رماو (خۆشوشتن ) ڕێگه‌یه‌كه‌ بۆ دڵ خۆش بوون .

خۆشوشتن هۆكارێكه‌ بۆ حه‌ساندنه‌وه‌ى له‌ش و مێشك و ده‌روون ، به‌ڵام هه‌وڵ بده‌ زۆر نه‌مێنیته‌وه‌ له‌ گه‌رماو به‌تایبه‌تى گه‌رماو ساوناى گه‌رم زۆر مانه‌وه‌ تێدا توشى زیان ده‌بیته‌وه‌ و خوێن خه‌ست ده‌كاته‌وه‌ .

هه‌ربۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ دوو  ڕۆژ جارێ گه‌رماو ئه‌نجام بده‌ى  به‌ڵام كه‌م بمێنه‌ره‌وه‌ ، دوو ڕۆژ جارێ خۆشوشتن ته‌ندروسته‌ ، چونكه‌ هه‌موو ڕۆژێ خۆشوشتن پێست و قژیش ووشك ده‌بێته‌وه‌  و توشى زیانى ته‌ندروستى ده‌بیته‌وه‌.

له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هاتووه‌ ئه‌نجامدانى گه‌رماو (خۆشوشتن) دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ گرژى ده‌روونى و ئاڵۆزى مێشك و ڕێگه‌یه‌كه‌ بۆ دڵ خۆش بونت و ئارام بوونه‌وه‌ى مێشك و ده‌روون.

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
1648 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/7/2019 11:54:34 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ