زانست
ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌ و ڤیدیۆ بۆ یه‌كتر ده‌نێرن تووشى كێشه‌ ده‌بن
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه‌ به‌شێك له‌ به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌هۆى ناردنى وێنه‌و ڤیدیۆوه‌ تووشى گرفت بونه‌ته‌وه‌  هاوكات كۆمپانیای فەیسبووكیش رایگەیاند كار بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە تەكنیكییە دەكات كە رووبەڕووی بەشێك لە بەكارهێنەرەكانی بووەتەوە.

كۆمپانیاى فه‌یسبوك لە روونكردنەوەیەكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاندووه‌: بەشێك لە بەكارهێنەرانی لە كاتی ناردنی وێنە و ڤیدیۆ و پەیامی دەنگی لە رێی فەیسبووك و وەتسئاپ و ئینستاگرامەوە رووبەڕووی كێشە بوونەتەوە.

راشیگەیاند:له‌ڕۆژانى ڕابردوودا لە هەرێمی كوردستان عێراق و ناوچەی كەنداو بەشێك لە بەكارهێنەرانی فەیسبووك و وەتسئاپ و ئینستاگرام  تێبینییان كرد كە بە ئەستەم دەتوانن وێنە و پەیامی دەنگیی بنێرن یاخود شەیر بكەن.

رۆژنامەی میترۆی بەریتانیش بڵاویكردەوە:گرفتەكە لە شانشینی یەكگرتوو، باكوری ئەوروپا، رۆژهەڵاتی ئەمریكا و چەند بەشیێكی ئەمریكای باشووریش دروست بووە.

دەستبەجێش لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هاشتاگی "فەیسبووك داون" لەلایەن بەكارهێنەرانەوە بڵاوكرایەوە و چەندین كەس لە ناوچە جیاجیاكانی جیهانەوە ئاماژەیان داوە بەوەی تووشی هەمان گرفت بوون.
656 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/4/2019 9:29:37 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ