هەمەڕەنگ
بەوێنە : ساڵانە و لەوەرزی هاویندا بە سەدان فەڕش لە سەر زەویە کشتوکاڵیەکان ڕادەخەن
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
دوای دروێنە کردن زەویە کشتوکاڵیەکانیان لە وەرزی هاوین دا دانیشتوانی  شارۆچکەی دۆشەمئاڵتی لە وڵاتی تورکیا سەدان فەڕشی و جاجمی ڕەنگاو ڕەنگ کۆدەکەنەوە لەبەر خۆرەتاو ڕایان دەخەن ( دادەخەن ) کە ئەم کارە جیاوازە بۆتە جێگە سەرنجی میدیاکاران و فۆتۆگرافەران .

پێگەی هەواڵی (ئەنادۆڵ ) ئاماژەی بەوە کردووە " لە شارۆچکەی دۆشەمئاڵتی سەر بە پارێزگای ئەنتاڵیا لە وڵاتی تورکیا ، بەمەبەستی داماڵینی میکرۆب و گۆڕینی ڕەنگەکانیان و ڕەنگ کردنیان ، خەڵکی ناوچەکە بەهەزاران فەڕش و ڕاخەری بەدەست چێنراو لە گەڵ جاجم بەسەر زەویە کشتوکاڵیەکان ڕادەخەن، کە ئەم کارە بۆتە جێگەی سەرنجی میدیاکان و فۆتۆگرافەران ، چونکە دیمەنێکی جیاواز و سەرنج ڕاکێشی بەم ناوچەیە بەخشیوە .

لەوبارەیەوە بازرگانی فەرش ،  خەلیل بۆرەکچی  ، نیشتەجێی گەڕەکی کاراتاش لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە"  لە ساڵی 1970ەوە سەرقاڵی ئەم جۆرە کارەن، بۆ ئەوەی فەرشەکان لە میکرۆب پاک بکرێنەوە و رەنگ بکرێن، ئەو شێوازە بەکاردەهێنن.

هاوکات پێگەی هەواڵی (cgtn ) لەوبارەوە ڕایگەیاندوە " ئەم کارە لە مانگی تەمووزدا  لە ئەمساڵی 2019 ئەنجام دراوە ، کە ژمارەیەکی زۆر فەرش و ڕاخەر بەڕووبەری (85,000) مەتر چوارگۆشە لەسەر زەوی و لە ژێر تیشکی خۆردا ڕاخراوە .

779 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/4/2019 9:06:28 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ