هەمەڕەنگ
قۆناغه‌كانى په‌روه‌رده‌كردنى منداڵى زیره‌ك و لێهاتوو
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌گشتى دایكان و باوكان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن منداڵه‌كانیان زیره‌ك و لێهاتوو ده‌ربچێت ، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و ڕێگایانه‌ بگرنه‌ به‌ر كه‌تواناى گه‌شه‌ى مێشكى منداڵ زیاد ده‌كات و تواناى بیركردنه‌وه‌یان فراوانتر ده‌بیت .

بێگومان گه‌شه‌كردنی ژیری و مێشكی منداڵه‌كه‌ت له‌رووی زیره‌كیه‌وه‌، په‌یوه‌ندی به‌ كۆمه‌ڵێك ڕێنماییه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ دایكان و باوكان فه‌رامۆشی نه‌كه‌ن:-

*گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت  هه‌نگاوێكی گرنگه‌ و هه‌ست به‌ بایه‌خ پێدانی تۆ ده‌كات و باشتر سه‌رنجی وشه‌ و وێنه‌كانی ده‌ستی تۆ ده‌دات، به‌مشێوازه‌ش مێشكی گه‌شه‌ده‌كات. 

*یاریكردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت ڕۆژانه‌، چونكه‌ هاوشێوه‌ی هه‌موو كاره‌كانی ژیانت پێویسته‌ كاتێك بۆ ئه‌ویش ته‌رخان بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی توانا جه‌سته‌یی و ژیریه‌كانی به‌ره‌وپێش بچن، به‌تایبه‌ت ئه‌و یاریانه‌ی كه‌یارمه‌تى بیر و  بیركردنه‌وه‌ت ده‌دات، وه‌ك میكانۆ و ڕێكخستنی وێنه‌كان. 

*گوێگرتن له‌ گۆرانی و میوزیك، بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كیه‌ بۆ چالاككردن و گه‌شه‌ی مێشكی، به‌تایبه‌ت میوزیك و گۆرانیه‌ كلاسیكیه‌كان.

 *هانی بده‌ بۆ خوێندنه‌وه‌، چونكه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ له‌ سه‌ره‌كانی ته‌مه‌ندا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت باشتر بیربكاته‌وه‌ و فێربێت.
1275 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/3/2019 11:23:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ