هەمەڕەنگ
بەوێنە : تەکسی ناو ڕووپۆشکراو بەبەفر بۆتە جێ ی سەرنجی میدیاکان و گەشتیاران
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
بەهۆی بەرز بوونەوەی پلەکانی  گەرمی کەش و هەوای ئەوروپا و بۆ ڕزگاربوون لە و گەرمیە داهێنانە کەسی و سەربەخۆکان بوونەتە جێگەی سەرنج گەشتیاران ، لە تازەترین داهێناندا تەکسی ناو ڕووپۆشکراو بەبەفر خواستی زۆری لەسەرە .

پێگەی هەواڵی (cgtn)بڵاوی کردەوە ،لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەمەستی بەسارد ( فێنک ) هێشتنەوەی جەستەو ڕزگار بوون لەو شەپۆلە گەرمی یەی ڕووی لە ئەوروپا کردوە ئۆتۆمبێلی  تەکسی سارد (ریفریجەرێیتید ) ناو ڕووپۆش کراو بە شێوە سەهۆلێکی ووشک (بەفر ) بە ئامێرێکی بەستێنەر کە سیستەمی کۆندیتیۆنینگ جێگیر کراوە خرایە سەر شەقام " .

ئەو ئۆتۆمبێلە (تەکسی سارد ) بەجۆرێک ناوەی ڕازێنراوەتەوە وەک ئەوە وایە کە سەرنشین لە شوێن و  کەش و هاوایەکی ساردی زستانی دا بژی کە جێگەی دانیشتن (کوشن) بە ڕاخەر و پشتی ( سەرین) سپی لە شێوەی بەفر پەنجەرەو پەردەی شێوە سەهۆڵی ڕازێنراوەتەوە " .

تەکسی سارد ، بۆ پارێزگاری سەرنشین و ڕێبوارانە لە تیشکی خۆر و گەرمای هاوین کە ئەمە داهێنانە سەر بەخۆیانە و تاکە کەسی جێبەجێ کراوە
1117 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/3/2019 9:10:39 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ