هونەر
بەوێنە : کارە هونەری و دەست ڕەنگینیەکەی ئەم کچەی ڕانیە بوونەتە جێگەی سەرنج و باس .
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
نارین ئادەم  ، ئەوکچە دەست ڕەنگین و خاوەن توانا هونەریەی شاری ڕانیەیە ، کە  بە کارە جوانەکانی وەک  کاری ڕستن و چنین و جوانکاری ناسراوە کە هەمشە کاری جیاواز پێشکەش دەکات و دەیەوێت پیشەکەی فێری خەڵکی تریش بکات و بەم پیشەیە بژێوی ژیانیان دابین بکەن .   

ناوبراو بەئاڕاستەی ڕاگەیاند " لە تەمەنی 9 ساڵیەوە کاری ڕستن و چنین فێربووم و خۆشەویستی زۆرم بۆ ئەم کارەهەیە دواتر پەرەم بەکارەکەم داوە دەستم کرد بە جوانکاری گۆزە و کوپەو کاری هەڵکۆڵین و ڕازاندنەوەی دار ، یەکەم خانم بووم لە دوای خانمانی ئێران کاری جوانکاری و ڕازاندنەوەی گۆزە و کوپە شتی ترم ئەنجام داوە بەڵام کارەکانم لە پێشەنگا و فێستڤاڵەکان نەخستۆتەڕوو .

نارین وتیشی " لە ناوچە گەشتیاریە کەلەپوریەکانی کوردستاندا  چەندان کەلوپەلی من نمایش کراوە ، ماوەی چوار ساڵە 12 فێرخوازم لەخۆ گرتوە دەمەوێت لە ڕێگەی منەوە فێری ئەم پیشەیە ببن ، وە لە ڕێگەی ئێوەوە ڕایدەگەیەنم من ئامادەم بێ بەرامبەر مناڵانی بێ باوک و ئەو خانمانەی حەز و خولیایان بۆ ئەم کارەهەیە فێربکەم تا بتوانن پشت بەتواناکانی خۆیان ببەستن و داهاتێک لەم ڕێگەیەوە بۆ خۆیان کۆبکەنەوە .

ئەو کچە دەست ڕەنگینەی ڕانیە ئاماژەی بەوەشکرد " کارەکانی من هەمەجۆرن ، من بۆ دابین کردنی بژێوی ژیان ئەمکارەناکەم بۆ خۆم سوپاس بۆخودا پێویستیم پێ ی نیە ، بەڵام ئەو پیشەیەم خۆش دەوێت دەمەوەێت بەردەوام پەرەی پێ بدەم ، وە یەکەمین جارە لە فێستڤاڵی  خانمان ئەفرێنەری ژیان و جوانین کارەکانم نمایش بکەم ".

2394 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/30/2019 11:38:42 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ