هەواڵ
ڕێنماییەكانی دەركردنی كارتی نیشتمانی بلأوكرایه‌وه‌
 ئاڕاستە

بۆ دەركردنی كارتی نیشتیمانی چەند ڕێنماییەك بۆ ئەو هاوڵاتیانە بڵاوكرایه‌وه‌ كە لە دەرەوەی وڵات دەژین، بە گوێرەی رێننماییەكەی  بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتیمانی تەنها ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە تەمەنیان لە سەروی 12 ساڵەوەیە. 
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتیمانی هەرێم  ڕێنمایی بڵاوی كردووەتەوە ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تۆماری ئەلیكترۆنی بۆ ئەو كەسانە دەبێت كە لە خوار تەمەنی ١٢ ساڵیەوە بێت و لە دەرەوەی عێراق بن
دەقی رێنماییەكان: 
ڕێنماییەكانی دەركردنی كارتی نیشتمانی بۆ هاوڵاتیانی عیراقی لە دەرەوەی وڵات:
یەکەم ـ تۆماری‌ ئەلكترۆنی‌ دەدرێت بەو كەسانەی‌ تەمەنیان لە خوار (12) ساڵیەوەیە، كە لە دەرەوەی عێراقن لە كاتێكدا، كە ئامادە نەبن لەو فەرمانگەییەی كە داوای‌ تۆمارەكەی‌ لێ دەكرێت و لەو فەرمانگەیەی كە پێناسەی‌ بەدەست نەهێنابێ‌ یا خود مناڵ بێت و وێنەی‌ لەسەر نەبێ‌ یا لە كاتی‌ كۆن بوون و دڕانی‌ یاخود ڕێگری‌ لێ نەكرابێ‌ لە سەفارەتی‌ عیراقی.
وێنەی‌ تۆماری‌ ئەلكترۆنی‌ بدرێت بەو كەسانە‌ بەپێی ئەم زانیارانەی‌ لای خوارەوە ڕێكخراوە: یەكەم- بەڵگەی‌ لە دایكبوون (بیان ولادە) پێشكەش دەكات و پێناسی‌ باری شارستانی‌ و پشتگیری‌ سەفارەتی‌ عیراقی‌ بۆ بكرێت بۆ تەمەنی‌ لای سەرەوە.
دووم- پێشكەش كردنی‌ (شهادەت حیات) و پشتگیری‌ سەفارەتی‌ عیراقی‌ بۆ بكرێت بە فەرمی وێنەی‌ كەسەكەی‌ لەسەربێت، كە بڕیارەكە دەیگرێتەوە.
سێهەم- پێشكەش كردنی‌ (وكالە خاصە) و پشتگیری‌ سەفارەتی‌ عیراقی‌ بۆ بكرێت.
چوارم- پێشكەش كردنی‌ وێنەی‌ كەسی‌ لە دایكبوو، كە هاوشێوەی وێنەی‌ سەر (شهادە حیات)ەكە بێت.
پێنجەم- لە سەر فەرمانگەكە پێویستە تۆماری‌ لە دایكبوون بكات بەبێ ئامادەبوونی‌ كەسەكە لە (نڤامی‌) زانیاری‌ شارستانی‌ و تۆماری‌ ئەلكترۆنی‌ پێ دەدرێت و وێنەی لە دایكبووەكە لەسەر (ئەصلی) تۆمارەكە دەدرێت و مۆری‌ فەرمانگەكەی‌ لێ دەدرێت و ڕادەستی‌ كەسێكی‌ نزیك یا خود بریكارەكەی دەكرێت بەپێی مادەی‌ (14و17) یەكەم لە یاسای كارتی‌ نیشتیمانی‌ ژمارە (3)ی ساڵی 2016.
شەشەم- تۆماری‌ ئەلكترۆنی‌ (صورە قید الكترونی‌) باوەڕپێكراوە لە هەموو مامەڵە فەرمیەكان.
حەوتەم- دەبێ تۆماری‌ ئەلكترۆنی‌ باوەڕپێكراوبێ و پارێزگاری‌ لێبكرێت و لە كاتی‌ ئامادەبووندا لەو فەرمانگەیە، كە تۆمار كراوە كارتی‌ نیشتیمانی‌ بدرێت بەو كەسە.
٢ ــ دەبێت تۆماری‌ ئەلكترۆنی‌ بدرێت بەو كەسە، كە داوكاری‌ فەرمی‌ دەهێنێ‌ لە دەزگاكانی‌ حكومەت دوای تۆماركردنی‌ لە (نڤامی‌) كارتی‌ نیشتیمانی‌.
٣ــ وەستانی‌ كارپێكردنی‌ تۆمارە دەستنووسە كۆنەكان لەسەر (ورقە) تەنها بۆ مەبەستی‌ (قسام شرعی) و نووسینی‌ تۆماری‌ مردوو لە تۆماری‌ باری شارستانی یاخود بۆ ئەو كەسانەی،‌ كە لە دەرەوەی‌ عیراق نیشتەجێن و كارتی‌ نیشتیمانیان نەكردووە.
٤ــ بەدەردەكرێت لەوانەی‌، كە داوای تۆماری‌ حجزی‌ ئەلكترۆنی‌ دەكەن.
21028 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/29/2019 12:24:38 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ