ئابوری
موچە بەبێ لێبڕین دابه‌شده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
لیستی موچەی مانگی 4ی ئەمساڵ بەبێ هیچ لێبڕینێك رەوانەی گەنجینەكان دەكرێت.
 
به‌ پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست ئاراسته‌ كه‌وتووه‌ ، لە لیستی موچەی مانگی 4ی ئەمساڵدا، هیچ پێشینەو قەرزێك لە موچەخۆران نەبڕدراوە و هاوشێوەی مانگی پێشتر لیستەكە ئامادەكراوە، دوای تەواوكردنی وردبینی و رێكارییە دارایی و ئیدارییەكان، لەلایەن فەرمانگەو بەرێوەبەرایەتییەكانەوە رەوانەی بەرێوەبەرایەتی گەنجینە كراوە.

هه‌ر به‌ پێى زانیارییه‌كان لێبڕینی پێشینەكان لەموچەی فەرمانبەران و مامۆستایان، پێویستی بەبڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم هەیە، بەوپێیەی پێشتر لێبرینەكە بەبڕیار راگیراوەو ئەگەر ئێستاش هەوڵی وەرگرتنەوەی ئەو قەرزو پێشینانە لە موچەخۆران بدرێت، دەبێت وەزارەتی دارایی بریاری بۆ دەربكاتەوە.
6065 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/26/2019 9:59:22 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ