وەرزش
لە ڕۆژی جیهانی ئۆڵۆمپیاددا ماراسۆنیک بەڕێوەچوو
 ئاڕاستە:کاوان عومەر
ئەمڕۆ لە ڕۆژی ئۆڵۆمپادا لە سلێمانی ماراسۆنێکی ماوە درێژ بۆ کوڕان و کچانی تەمەنە جیاوازەکان بەڕێوەچوو.

ڕێکخراوی ماراسۆنی سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق و یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانی سلێمانی لە پارکی ئازادی ماراسۆنێکی ماوە ٥ کم بۆ تەمەنە جیاوازەکان بەڕێوەبرد.

لەسەر ئاستی منداڵان سەهەند کامران پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و لەسەر ئاستی پێشکەوتوانی کوڕانیشدا شوان محمد و بەرهەم محمد پلەکانی یەکەم و دووەمیان بەدەستهێنا.

لەسەر ئاستی کچانیشدا ئەمەل خزر پلەی یەکەم و خێڵان بەهادین و دلێن سیروان پلەکانی دووەم سێیەمیان بەدەستهێنا.

201 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/23/2019 11:44:42 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ