هەواڵ
كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌
 ئاڕاستە

ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌ و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بونی حزبەكە، بۆ كابینەی نوێی حكومەت بدات.

ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان به‌سه‌رپه‌ره‌شتی‌ عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌ وتاوتوێی‌ به‌ستنی‌ كۆنگره‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌‌و بارودۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و عێراق ده‌كرێت و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بونی حزبەكە، بۆ كابینەی نوێی حكومەت بدات.
كۆمەڵی ئیسلامی تا رۆژی دوو شەممە چاوەڕوانی پارتی بو لەوەی كە بڕیار بدەن لە بەشداركردنی حكومەتی نوێ، بەڵام هاتنی راسپێرداوی حكومەت لە سەردانەكەیدا بۆ سلێمانی سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی نەكرد و ئەوەش ئەو حزبەی ناچار كرد بڕیارێكی نوێ بدات. 
هاوكات ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بۆ مەبەستی بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوون لەگەڵ یەكگرتوو كۆبۆوه‌و لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو  بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، بەشداری لە كابینەی نوێی حكومەتدا ناكەن.
520 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/19/2019 3:52:11 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ