هەواڵ
ئاماژه‌ به‌ كاتى شه‌ڕى ئه‌مریكا و ئێران ده‌كرێت
 ئاڕاستە
گۆڤاری ناشناڵ ئێنترست له‌سه‌ر زارى توێژه‌رێكه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ واده‌ى دەستپێكردنی شەڕی نێوان ئەمریكا و ئێران ده‌كات.
جێم كران توێژەر لە پەیمانگەی بیكر بۆ سیاسەتی گشتییەوە ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: ئێران و ئەمریكا لە هاوینی ئەمساڵدا بەرەو شەڕ دەڕۆن دوای كشانەوەی ئەمریكا لە ڕێككەوتنی ناوەكی و توندكردنەوەی گەمارۆكانی سەر ئێران
له‌ راپۆرتێكى ئه‌و گۆڤاره‌دا هێما بە هەوڵەكانی ئێرانیش بۆ گەڕانەوە بۆ سەردەمی پێش ڕێككەوتنی ناوەكی كراوە و دەشپرسێت ئایا واشنتن ئامادەیە بۆ داگیركردنی ئێران و چەكداماڵینی و بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ 750 هەزار هێزی لەشكری و پاسدار؟
ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌روو:شەڕی عیراق كە زۆرتر لە دوو ترلیۆن دۆلاری تێچوو سووكتردەبێت لە شەڕی ئێران، چونكە شەڕكردن لەگەڵ ئێران گەورەتر و خەیاڵی دەبێت، دەشبێت بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز و وەستانی هەناردەی چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.
جێم كرانى توێژەر  ئاشكراشى ده‌كات:تاكو ئێستا كات ماوە بۆ خۆ لادان لە شەڕ، پێویست دەكات لەسەر سەركردەكانی ئێران و ئەمریكا لە شەڕ دووربكەونەوە
6162 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/19/2019 3:04:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ