هەواڵ
ژماره‌یه‌كی زۆر بۆدرەو دایبی و شامپۆی منداڵان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
 ئاڕاستە

قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری لەچەند پێداویستیەکی منداڵان دەدات بەھۆی بەسەرچونی ماوەکەیی و نەشیاوی بۆ بەکارھێنان، لیژنە ھاوبەشەکان دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر بۆدرەو دایبی و شامپۆی منداڵاندا دەگرن.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی قائمیقامیەتی سلێمانی كه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، لەئەنجامی پشکنین و بەدواداچونەکانی لیژنەی کۆگاکانی سەر بەلیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لەکۆگایەکی عەمبارکردنی کاڵاوشمەک لەسلێمانی دەستیان بەسەر ٢٤٠ سێت دایبی و ٢٩ کارتۆن شامپۆو ٢٥ بۆدرەی منداڵدا دەگرن کە ماوەیان بەسەرچوەو شیاوی بەکارھێنان نین.
باس له‌وه‌شده‌كات، لەکاتی دروستکردنی بۆدرەو دایبی و شامپۆی منداڵ و تێکەڵکردنی مادەی کیمیایی لەپێکھاتەکەیاندا، ئەو پێداویستیانە مادەکانیان دەگۆڕێت و زیان بۆسەر تەندروستی بەکارھێنەرو منداڵەکە دروستدەکەن، بۆیە پێویستە لەکاتی بازاڕکردن و کڕینی پێداویستیەکانتان ورتر بڕواننە لێبڵی سەر کاڵاوشمەکەکان تا لەسەلامەتیان دڵنیابنەوە.
بەگوێرەی ڕێنماییەکانی تەندروستی، ئەو کاڵاوشمەکانەی ماوەی بەسەردەچێت، دەبێتە مادەی زیانبەخش بۆ بەکارھێنەرەکانی و مەترسی توشبونی نەخۆشی لێدەکرێت، بۆیە بەکارھێنانی ڕێگە پێدراونییە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوەی تەواوی ئەو کاڵاوشمەکانە لەناودەبرێت و خاوەنی کۆگاکە ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە".
ئەوەشی خستۆتەڕوو" رۆژانە لەبەرەباینێكی زوەوە تا درەنگانێکی شەو سەردانی دوکان و بازاڕو شوێنەگشتییەکان دەکات، پشکنین بۆ ئەو کاڵاو شمەکانەی لەلایەن ھاوڵاتیانەوە بەکاردەھێنرێت ئەنجامدەدات و لەھەر شوێنێک دەستبەسەر کاڵاوشمەکی ماوەبەسەرچودا بگیرێت، شوێنەکەو خاوەنەکەی ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکاتەوە".
415 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/19/2019 2:32:13 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ