هەواڵ
سه‌‌رۆك كۆمار پێشوازی له‌ میری كوه‌یت كرد
 ئاڕاستە

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق پێشوازی لە سوباح جابر سوباح میری كوەیت كرد كە ئەمڕۆ بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا.

لە راگەیەندراوێكدا ،نووسینگەی سەرۆك كۆمار ، رایگەیاند ئەمڕۆ د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێشوازیکرد لە شێخ سوباح جابر سوباح میری دەوڵەتی كوەیت و لە میانی پێشوازییەکی فەرمیدا مارشی نیشتمانی عێراق و کوەیت لێدرا، پاشان سەرۆک بەرھەم و شێخ سوباح، پاسەوانی سەرۆکایەتیان پشکنی، دواتر بەکەژاوەیەکی فەرمی بەرەو کۆشکی سەلام بەرێکەوتن. 
وا چاوەڕوان دەکرێت سەرۆک کۆمار و میری کوەیت بەئامادەبوونی ھەر دوو شاندی عێراق و کوەیت کۆبوونەوە و گفتوگۆ ئەنجام بدەن سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و بەشداری کوەیت لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق و پەیوەندی دۆستانەی نێوان ھەردوو وڵات کە خزمەت بە بەرژەوەندی ھاوبەشی ھەردوو گەلی دۆست بکات.
356 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/19/2019 2:12:48 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ