هەواڵ
پارێزگارى كه‌ركوك نابێت ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى بێت له‌ یه‌كێتییدا
 ئاڕاستە
سه‌باره‌ت به‌ دانانى پرسى پارێزگارى كه‌ركوك، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی باس له‌وه‌ ده‌كات:پارتى رێگره‌ له‌ دانانى كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته‌ كه‌ ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بێت.
ڕەهبەر سەید برایم ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕاگەیاند: ئەگەر پارێزگاری كەركوك یەكلایی نەبێتەوە ناچنە ناو حكومەتەوە.
ده‌شڵێت: پێیانوایە هاوتەریب لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم پۆستی پارێزگاری كەركوكیش دەبێت یەكلایی بكرێتەوە.
ناوبراو بۆ ڕۆژنامەی ئاژانس ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌روو:یەكێتی نیشتمانی كوردستان ناوی كاندیدەكانی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك پێشكەشی پارتی كردووە، بەڵام پارتی دەڵێت”ئەو كەسەی دەبێتە پارێزگاری كەركوك نابێت ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بێت
1165 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/19/2019 2:12:06 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ